کڕین
بەراوردکردنی ئۆتۆمبێڵ
ڕێبەر
هەواڵەکان
هەڵبژاردنی زمان
united-states
English
iraq
عربي
kurdistan
کوردی
ئەپڵیکەیشنەکە دابەزێنە
بۆ بینینی گشت ئۆفەر و ئۆتۆمبێلەکان
playstoreappstore

دوای چاوەڕوانیێکی زۆر ئکسید دێتە بازاڕی عێراق

بڵاوکراوەتەوە لە: 10/19/2022
هاوبەشیکردنی لە:

دوای نمایشکردن وپێشاندانی لە چەندین وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دواجار بڕاندی نایابی EXEED دێتە بازاڕی عێراق وئامادەکاری دەکات بۆ هاوئاهەنگیکردن وهاوبەشیکردن لەگەڵ بریکارە ناوخۆییەکانی ئۆتۆمبێل لە عێراق. جێگەی سەرنجی ئەم بڕاندە و ناوبانگێکی جیهان هەیە لە دیزاینە ناوازەکانی و تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو و ئایندەیی وە کوالێتی باش و بەهێز جیای دەکاتەوە لە بڕاندەکانی تر.

دوای نمایشکردنی لە پێشانگای ئۆتۆمبێلی فرانکفۆرت لە ساڵی 2017، کۆمپانیای EXEED توانی قۆرخکاری براندە تەقلیدییەکانی ئۆتۆمبێلی نایاب بشکێنێت، وە دوای کەمتر لە ساڵێک نمایشکردنی لە ڕووسیا، توانی خەڵاتی "Breakthrough of the Year" بە دەستبێنێت.

کۆمپانیای EXEED توانی ببێت بە بڕاندێکی سەرەکی لە بازاڕی ئۆتۆمبێلدا وە ناوبانگێکی زۆری هەیە لە جیهاندا بەهۆی تەکنەلۆژیا زیرەکەکەیەوە کەتوانی تەحەدای بڕاندە نایابەکانی تری بکات لەسەر بنەمای چەمکی "لەدایکبوو بۆ زیاتر". سەنتەری توێژینەوە و پەرەپێدانی کۆمپانیاکە لە ئەڵمانیا هۆکاری سەرەکی بوونی ئەم دیزاینە ناوازانە و تایبەتمەندییە مۆدێرنانەن، شایەنی باسە کۆمپانیاکە پشت بە ئەندازیارانی باڵا و لێهاتوو دەبەستێت کە چەندین ساڵ ئەزموونیان هەیە وە لە بڕاندە نایابەکانیتر کاریانکردووە وە ئێستا لەگەڵ کۆمپانیای EXEED کاردەکەن.

\

EXEED LX ئۆتۆمبێلێکی جۆری SUV ە کە ڕۆحێکی گەڕانی هەیە و ئیلهامبەخشە بۆ هەموو ڕۆحە سەرکێشەکان بۆ گەشتکردن بە هەموو ڕێگایەکدا، بەهۆی دیزاین و دەرکەوتنەوەکەی کە دیزاین کراوە بۆ ناوەوەو دەرەوەی شار.

لەناو ئۆتۆمبێلەکانی EXEED سیستەمی ADAS  ئامادەکراوە کە سیستەمێکی ئەلیکترۆنییە یارمەتی شۆفێری ئۆتۆمبێلە کە دەدات لە کاتی لێخوڕین و دەتوانێت شۆفێر و سەرنشینەکان بپارێزێت بە درێژایی گەشتەکە، ئەمەش ڕێگە بە شۆفێر دەدات چێژ لە ئەزموونێکی شۆفێری جیاواز و سەلامەت و کاریگەر وەربگرێت.


ئۆتۆمبێلی زیرەکی بەرزTXL EXEED شایەنی سەرنجە. بەهۆی دیزاین و تەکنەلۆژیا مۆدێرنەکانیەوە، ئۆتۆمبێلی TXL یەکێکە لە کارامەترین ئۆتۆمبێلە لە ڕووی سووتەمەنی کە لە ئێستادا لە بازاڕدا هەیە.

هەروەها EXCEED بە نوێترین سیستەمەکانی پاراستنی زیرەک زیادکراووە، هەیکەلەکەشی پێکهاتەیەکی بە هێزی هەیە لە شێوەی قەفەس لەلایان کۆمپانیای Benteler جیهانی دروستکراوە بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی شۆفێر و سەرنشین.

EXEED VX یەکێکە لە باشترین ئۆتۆمبێلی 7 کورسیە کە دەتوانیت بیکڕیت. ئەم ئۆتۆمبێلە جۆری SUV بە ئامانجێکی ڕوون دیزاین کراوە. ئۆتۆمبێلێکی خێزانی گەورە و سەلامەت بەخش و شێوەیەکی جوانی هەیە بە نوێترین تەکنەلۆجیا و ستانداردەکانی ئاسوودەیی بەردەستە

سەبارەت بە بازاڕەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بە گەرمی کەشوهەوا ناسراوە. کۆمپانیای EXEED کونی زیادەی بۆ گزۆز داناوە و پانکەیەکی کارەبایی زیادکردووە بۆ ڕێگرتن لە گەرمی بزوێنەر و خۆگونجاندن لەگەڵ پلەی گەرمی بەرز کە هەندێک جار دەگاتە ٧٠ پلەی سەدی، هەروەها یەکەی کۆنترۆڵکردنی ئەلیکترۆنی دەستکاری کراوە بۆ ئەوەی لەگەڵ ڕێژەی پێوانە و تایبەتەکانی سووتەمەنی ناوخۆیی بگونجێت، وە لەبەر داب و نەریتی... لەبەرکردنی جلوبەرگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، تایبەتمەندی زەنگی ئاگادارکردنەوە لە کاتی داخستنی دەرگاکەدا زیاد کراوە لە کاتێکدا ئەگەر جلو بەرگ کەووتە بەر دەرگاکە.

بۆ زانیاری زیاتر کلیک لێرە بکە.